بەرهەمێکی کۆن و نوێی نووسەر دوکتۆر (حوسێن موحەممەد عەزیز)
  2025-03-22     

ڕۆژی «3. 1. 1995»، ئەم چاوپێکەوتنەمان لە «لەندەن»، لە ماڵی ڕەوانشاد «برایم ئەحمەد» سازکردووە، واتە «30» ساڵ لەمەوبەر، ئەم دیدارە کراوە. پاشان مانگی «7»ی هەمان ساڵ، لە «سوید» یەکەمین چاپم بڵاوکردەوە. هەروەها ساڵی «1995»، دوومین چاپ لە «سولەیمانی» و ساڵی «2002»ش، سێیەمین چاپ هەر لە «سولەیمانی» چاپکراونەتەوە. ئەمەش چوارەمین جارە چاپدەکرێتەوە. واتە تا ئێستە، هەر خۆم «4» جارم چاپکردووە. بەڵام کاتی خۆی ڕەوانشاد «مام جەلال» پێی گوتم: کاتێ خوێندمەوە، مەڵبەندی «سولەیمانی»م ڕاسپارد، بڵاویکەنەوە، هەر زوو بە هەزاران دانەیان لێ ڕاکێشا.

لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر بەداخەوە، چەن کەس و لایەنێکی دیکە، چ لە ناوە و چ لە دەرەوەی وڵات، بێ ئەوەی پرس بە خۆم بکەن، چەندین جار چاپیانکردووەتەوە، دیارە پارەیەکی باشیان دەسکەوتووە! لەبەرئەوە دڵنیانیم، چۆنیان چاپکردووە و چیان بۆ زیاد کردووە. بەڵام من هەر هێندەم لەدەسدێ، تەنیا هەر ئەم «4» چاپە، بە بەرهەمی خۆم بزانم، ئەوانی دیکە پێوەندی بە منەوە نییە. بۆ نموونە: کاتێ یەکەمین چاپ بڵاوبووەوە، لە هەمان ساڵدا، هەر زوو «ئومێد ئاشنا»، بەرهەمەکەی چاپکردبووەوە، بێ ئەوەی پرس بە خۆم بکا، ناونیشانەکەشی تێکدابوو، لەسەر بەرگی پەرتووکەکە، وشەی «مامۆستا»ی بۆ «برایم ئەحمەد» زیادکردبوو، جا ئیدی نازانم، لە وتووێژەکەی نێوان من و مامۆستا «برایم»دا، چی دیکەی بە دڵ نەبووە و سڕیوێتییەوە، یا چی دیکەشی بۆ زیادکردووە، چونکە تا ئێستە ئەو چاپەم نەدیوە!

هەروەها ئەم ساڵیش، چاپێکی دیکە بڵاوبووەوە، دانەیەکیان بە دیاری بۆ ناردم، بێ ئەوەی بزانم، ئەو کەسانە کێن و بۆچی چاپیانکردووەتەوە. هەڵبەتە کاتێ چاوێکم پێدا خشاند، بۆم دەرکەوت، دەسکارییەکی زۆری دەقەکانیان کردووە، بۆ هەر پرسیارێ، ناونیشانێکی تایبەتیان داناوە، پەرتووکەکشیان بەسەر «9» بەشدا دابەشکردووە. تەنیا ناوی «دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی باران»یشیان، لەسەر نووسیوە! ئەوە جگە لە ئەوەی هەر کەسێ ویستبێتی، لە لاپەڕەکانی ئینتەنێتدا بڵاویکردووەتەوە.

لە کۆتایشدا هەر ئەوە ماوە بڵێم: ئەمە دەقی چوارەمین چاپی چاوپێکەوتنەکەیە، بەشێوەیەکی زۆر خاوێن و جوان چاپ کراوەتەوە. داوا لە هەموو خوێندەواران، نیشتمانپەروەران، نووسەران، ڕامیار و سەرکردایەتی پارتەکانی «کوردستان» دەکەم، ئەوانەی خۆیان بە خەمخواری داهاتووی گەل و نیشتمانەکەمان دەزانن. زۆر بە وردی بیخوێننەوە، دید و بۆچوونەکانی خۆیان، بەشێوازێکی پوخت و جوان و خاوێن دەربڕن، بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمانی ڕوونکەنەوە، ئەو ناکۆکی و دووبەرەکییە، ئەو کوشتنوبڕین و جەنگە قڕێژە کوردکوژییەی، ماوەی «60» ساڵی ڕێکە، بەشێوەیە لە شێوەکان، لەنێوان هەردوو بەرەکەی «جەلالیی» و «مەلایی»دا بەردەوامە، خەتای کێ بووە؟ بۆئەوەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، پەندی لێ وەرگرن، جارێکی دیکە دەسەڵاتدار و پارتە ڕامیارییەکانی «کوردستان»، ئەو هەڵە گەورەیە دووبارەنەکەنەوە، بە ئەو پەرێزە پۆخڵ و ماڵوێرانکەرەنەیەدا نەڕۆنەوە. بەمەرجێ بە زمانیکی خاوێن و بە بەڵگەنامە، بۆچوونەکانی خۆیان دەربڕن و بیسەلمێنن، تا بە تەواوی، کەڵک لە ئەزموونەکانی، ئەو جەنگە چەپەڵە نێوخۆییەی، ئەو دوو لایەنە وەرگرین.

لەگەڵ ڕێزی بێ ئەندازەی نووسەر 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×