"لە پێنجوێن هێزێكی ئەمنی چالاكوانێك دەستگیردەكەن و هەڵدەكوتنە سەر ماڵی دوانی تریش"
  2025-04-09       517       
گردبونەوەی ئەمڕۆی بەشێك لە هاوڵاتیانی پێنجوێن بۆ هاوسۆزی بۆ غەززە. وێنە: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

تۆڕی هاوپەیمانی19 رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزێكی ئەمنینی لە پێنجوێن چالاكوانێكیان دەستیگركردوەو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی دو چالاكوانی دیكەش بەمەبەستی دەستیگركردنیان، ئەوەش بەهۆی بانگەشەكردنیان بۆ گردبونەوەیەكی هاوسۆزی بۆ غەززە.

ئاوێنە: تۆڕی هاوپەیمانی19 لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەهۆی بانگەشەكردنیان بۆ گردبوەنەوەیەكی هاوسۆزی بۆ غەزە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕەكی مامۆستایانی قەزای پێنجوێن هێزێكی ئەمنی رێبین عومەر، مامۆستاو ئەندامی دەستەی خۆپیشاندان بۆ مافەكانی خەڵكی پێنجوێنی دەستگیركرد و چونەتە سەر ماڵی دو چالاكوانی تریش بە مەبەستی دەستگیركردنیان بەڵام لەماڵەوە نەبون.

تۆڕەكە لە زاری ئەنەس ئەمین خوارەحم، یەكێك لە رێكخەرانی گربونەوەكەوە رایگەیاندوە، ماوەی هەفتەیەكە دوایان لە ئیدارەی شارەكە كردوە گردبونەوەیەكی هاوسۆزی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی شاری غەزە رێكبخەن، دوێنێ لە ئیدارەی قەزاكە رەزامەندیمان وەرگرت، كە ئەمڕۆ 9ی نیسان 2025، ئەنجامی بدەین.

ئەنەس وتیشی"بەڵام پێیان راگەیاندین كە رەزامەندی ئاسایش و پارێزگای سلێمانیشی دەوێ بوەستن."

هەرچەندە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی گردبونەوەكە بڵاوكراونەتەوە بەڵام تۆڕی هاوپەیمانی19 وتویەتی"بە بێ ئەوەی گردبونەوەكە رێبكبخرێت، هێزە ئەمنییەكان چونەتە گەڕەكی مامۆستایان (رێبین عومەر)یان دەستگیركرد، پاشان بۆ هەمان مەبەست چونەتە سەر ماڵی (هۆشیار نامق) و (میران كەمال)، بەڵام لە ماڵەوە نەبون."

تۆڕەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە، "بە پێی یاسای خۆپیشاندان، ژمارە(11)ی سالی 2010، سەرۆكی یەكەی كارگێڕی مافی مۆڵەتدانی خۆپیشاندانی هەیە، هەریەك لەنێو یەكەی كارگێڕی خۆیدا. رێكخەران ئەمەیان كردوە نەك بەر لە (48) كاتژمێر بەڵكو بەر لە هەفتەیەك و پاشان یەكەی كارگێڕی كە قائیمقامییەتی پێنحوێنە، رەزامەندی پیشان داوە، ئیتر ئەم دەستگیركردنە بۆ؟"

تۆڕی هاوپەیمانی 19 راشیگەیاندوە، خۆپیشاندان مافێكی دەستورییەو بەپێی یاسای هەرێمی كوردستانیش رێكخراوە، هەر رێكارێك پێچەوانەی ئەم یاسایە بگیرێتە بەر جیگای سەركۆنەكردنە.

جەختیشی كردۆتەوە كە دەستگیركردنی چالاكوانی قەزای پێنجوێن (رێبین عومەر) و هەڵكوتانە سەر ماڵی چالاكوانانی قەزاكە كە بەنیازبون گردبونەوەیەك رێكبخەن، پێچەوانەی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانە و داوا دەكەین دەستبەجێ ئازاد بكرێن و راوەدونانی چالاكوان رابگرن.

تۆڕی 19، كۆمەڵێك رێكخراو و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دایانمەزراندوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرەنسیپەكانی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.

زۆرترین بینراو
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
وەزیری دارایی عێراق: هەرێم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت یان نا، من موچەی فەرمانبەران دەنێرم
سەرۆکی لوبنان سێ مەرج بۆ چەکدانانى حزبوڵا دیاری دەکات
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕێگە بە ترەمپ دەدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا دژ بە ئێران بەکاربهێنێت
یانزە شەو لەژێر ئاگردا؛ ئەمریکا ناوەندە سەربازییەکانی ئێران دەپێکێت و تاران بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەخاتە گەڕ
تره‌مپ بۆ‌ ئێران: یه‌ك كه‌شتی بكه‌نه‌ ئامانج، پردێك یان وێستگه‌یه‌كی كاره‌باتان له‌ناوده‌به‌ین
سیامەند موعینی: گۆڕینی ڕژێمی ئێران ئامانجێکی ستراتیژییە و لێکتێگەیشتنی نهێنیمان لەگەڵ تاران نییە
كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی جه‌خت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
وتەبێژی حکومەت: عەلی زەیدی سبەینێ سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×