سەدر خۆپیشاندانی ڕۆژی هەینی بۆ کاتێکی دیکە دوا خست
  2025-04-15       322       

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بڕیاری داوە ئەو خۆپیشاندانەی کە داوای کردبوو ڕۆژی هەینی دژی ئیسرائیل بکرێت، تا کاتێکی دیکە ڕابگیرێت.

ئاوێنە: ساڵح محەمەد عێراقی، کەسێکی نزیکی موقتەدا سەدر، لە زاری سەدرەوە بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت، “بۆ ئەوەی نەبنە بەربەست لەبەردەم بەرەوپێشچوونی هەوڵە سیاسییەکان دەربارەی دۆسییەی فەڵەستین، لە بەرژەوەندی ئێمەدایە خۆپیشاندانەکانی هەینی دوا بخەین تا کاتێکی دیکە”.

ڕۆژی شەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە، سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە و “تووڕە” بۆ ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بکەن.

لە بەیاننامەیەکدا موقتەدا سەدر وتبووی، خۆپیشاندانی لایەنگرانی لە نوێژی هەینی و لە شوێنی دیاریکراو لە پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.

سەدر فەرمانیشی کردبوو، لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریکا بسووتێنن، جگە لە ئاڵای فەلەستین و عێراق هیچ ئاڵایەکی دیکەش بەرز نەکرێتەوە.

زۆرترین بینراو
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
وەزیری دارایی عێراق: هەرێم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت یان نا، من موچەی فەرمانبەران دەنێرم
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕێگە بە ترەمپ دەدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا دژ بە ئێران بەکاربهێنێت
سەرۆکی لوبنان سێ مەرج بۆ چەکدانانى حزبوڵا دیاری دەکات
یانزە شەو لەژێر ئاگردا؛ ئەمریکا ناوەندە سەربازییەکانی ئێران دەپێکێت و تاران بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەخاتە گەڕ
تره‌مپ بۆ‌ ئێران: یه‌ك كه‌شتی بكه‌نه‌ ئامانج، پردێك یان وێستگه‌یه‌كی كاره‌باتان له‌ناوده‌به‌ین
سیامەند موعینی: گۆڕینی ڕژێمی ئێران ئامانجێکی ستراتیژییە و لێکتێگەیشتنی نهێنیمان لەگەڵ تاران نییە
وتەبێژی حکومەت: عەلی زەیدی سبەینێ سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامدەدات
كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی جه‌خت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×