كەمێك پێش ئێستا حووسییەكانی یەمەن لە ڕێگەی مووشەكێكەوە هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی بن گۆریون لە ئیسرائیل، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان دیار نییە.
میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە هێرشێكی نوێی حووسییەكانی یەمەن بۆ سەر فڕۆكەخانەیەكی ئیسرائیل زانیاری نوێ بڵاودەكەنەوە.
میدیا عەرەبیەكان بڵاویان كردەوە، كەمێك پێش ئێستا حووسییەكانی یەمەن لە ڕێگەی مووشەكێكەوە هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی بن گۆریون لە ئیسرائیل، بەهۆیەوە دووكەڵ لە بەشێكی فڕۆكەخانەكە بەرزبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەی زیانە گیانیەكان دیار نییە، بەڵام گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە ڕاگیراوە.
ئەم هێرشەی حووسییەكان لە كاتێكدایە، ئەمریكا ماوەی چەند ڕۆژێكە بە بەردەوامی بنكە و بارەگاكانی حووسییەكان لە یەمەن دەكاتە ئامانج، بەڵام ئەوان سوورن لە پشتیوانیكردنی غەزە و هێرشیان بەردەوامە بۆسەر ئیسرائیل.