كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق درێژكردەوە.
ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری دا بە درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەوەشی خستۆتەڕو، درێژكردنەوەكە تاوەكو كۆتایی دەوامی رەسمی لە رۆژی 14ی ئایار بەردەوام دەبێت.