قوباد تاڵەبانی: دروستکردنی سندوقی فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی کوردی رادەگەیەنین
  2025-05-15     

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دامەزراندنی كۆمسیۆنی فیلمی كوردستان-سلێمانی و دروستكردنی سندوقی فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی رادەگەیەنێت.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیامێكدا رایگەیاند"کوردستان وڵاتی چیرۆکە نەگێڕدراوەکانە، لە چیرۆکە تراژیدییەکانی ئەنفالەوە تا چیرۆکە سەرسوڕهێنەرەکانی بەرخۆدان و خۆڕاگری. ئەو چیرۆکە جوان و پڕواتا و سەرنجڕاکێشانەی جیهان تامەزرۆی بیستن و بینینیانە."

جێگری سەرۆكی حكومەت وتوشیەتی"ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ کاردەکەین بۆ دروستکردنی ناوەندێکی سینەمایی بۆ گێڕانەوەی ئەم چیرۆکانەو بونیادنانی ژێرخانێکی پتەو بۆ سینەمای کوردستان. هەر لەم چوارچێوەیەدا بەشداریم کرد لە فستیڤاڵی فیلمی کان تا لەوێوە مزگێنیی دامەزراندنی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان-سلێمانی رابگەیەنم."

بەقسەی قوباد تاڵەبانی "کۆمیسیۆنەکە ئامانجیەتی کوردستان بخاتە سەر نەخشەی سینەمای جیهانی و دەبێتە پردێکی پەیوەندیی لەنێوان کوردستان و کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنانی فیلم تا لە کوردستان فیلم بەرهەمبهێنن و دەرفەتیش دروست دەکات بۆ بەشداریکردنی ئەکتەرو سینەماکارانی کورد لەو بەرهەمە جیهانییانەدا. هەروەها لەڕێی راهێنانەوە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی کارامەیی سینەماکارانی کوردستان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هاوکات بەخۆشحاڵییەوە دروستکردنی سندوقی فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی کوردی رادەگەیەنین. جێی دڵخۆشییە چ لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەرهەمهێنەرە بەشداربوەکانی فستیڤاڵی کان و چ لە گفتوگۆکانی پێشترمان لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی دیکە، پێشوازییەکی باش لە پڕۆژەکانی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان-سلێمانی کراوە."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×