2025-05-16   140     
ئەمڕۆ هەردوو شاندی دانوستانکاری ڕوسیا و ئۆکرانیا لەشاری ئەستانبوڵی تورکیا کۆبونەوە، تێیدا هەردولا ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینەوەی هەزار دیلی نێوانیان.
ئاوێنە: ڤڵادیمێر میدینسکی، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ڕوسیا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینەوەی هەزار دیلی نێوان، کە ئەمەش بە گەورەترین پڕۆسەی گۆڕینەوەی دیل لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا دادەنرێت.
ئەوەشیخستەڕوو، هەردوو شاندی ڕوسیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینەوەی چەندین پێشنیار لەبارەی ئاگربەست.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ڕوسیا باسی لەوەشکرد، ئۆکرانیا داوای رێکخستنی کۆبونەوەی نێوان پوتن و زیلێنسکی کردوە، داواکەشیان بە هەند وەردەگیرێت و مۆسکۆ ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان.