ئەردۆغان، سەبارەت بەپرۆسەی ئاشتی لەتورکیا، دەێت "ئێمە زۆر باش دەزانین لەگەڵ باخچەلی پێکەوە چی دەکەین".
ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارت تورکیا وتی "کەسانێک هەن کە ماتەمینی دەگێڕنو دەگرینو دەڵێن (با تیرۆر هەرگیز کۆتایی نەیەت، با بەردەوام بێت)، بەڵام کۆماری تورکیا دەوڵەتێکی گەورەیە، دەوڵەتێکی بەهێزە، دەوڵەتی ئێمە لەبەردەم هیچ دەسەڵاتێکدا چۆکی دانەداوە. یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتەکەمان، یەکگرتوویی و یەکگرتوویی نەتەوەکەمان، پێکهاتەی یەکگرتوومان، ئاڵاکەمان، زمانی فەرمیمان هەرگیز بابەتی مشتومڕ نییە".
وتیشی "نابێت کەس هیچ نیگەرانی و ترسێکی هەبێت. ئێمە زۆر باش دەزانین کە ئێمە لەگەڵ باخچەلی پێکەوە چی دەکەین. هەموو دامەزراوەو ستافی دەوڵەتەکەمان زۆر باش دەزانن چی دەکەن. بە دەستپێشخەریی تورکیای دوور لە تیرۆر کە بە سەبر و ئیرادەیەکی زۆرەوە ئەنجامی دەدەین، هیوادارین بەربەستێکی دیکە لە بەردەم ئاشتی و پێشکەوتن و گەشەپێدان و گەشەسەندنی وڵاتەکەمان لاببەین، کە لەهەموو شتێک زیاتر ئابووری تورکیا بەرز دەکاتەوە کاتێک دەگەینە ئامانج".