ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی لە بەغدایەو رایگه‌یاند، له لوتكه‌ی به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌كاروباری ناوخۆی سوریا ده‌كه‌ینه‌وه و له‌هه‌مانكاتیشدا چاومان له هاوكارییە له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی.
ئاوێنە: ئه‌سعه‌د شه‌یبانی راشیگه‌یاند، "ئاسایشی سوریا هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ عێراق گرنگه"، هیوای خۆی ده‌ربڕی كه عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی سوریا بكه‌ن.
ئەوەشی خستەڕو"له لوتكه‌ی به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر لابردنی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌خاكی سوری ده‌كه‌ینه‌وه، چاوه‌ڕوانی هه‌مو پاڵپشتی براكانمان له عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌مومان ئومێدمان به سه‌ركه‌وتنی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا هه‌یه، "ئاسایشی سوریا هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ عێراق و ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاجیاكاندا هه‌بێت".
دوێنێ هه‌ینی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت بۆ به‌شداریكردن له 34ه‌مین لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌ستپێده‌كات.