34ەمین لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
  2025-05-17       99       

ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا 34ەمین لوتكەی وڵاتانی عەرەبی بە بەشداری سەرۆك و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: بڕیارە لە دانیشتنی یەكەمی لوتكەكەدا، لەدوای وتەی نوێنەری وڵاتی بەحرەین كە سەرۆكایەتی خولی پێشوی لوتكەكەی كردوە، وتەی عێراق پێشكەش بكرێت و پاشان ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی وتەی خۆی پێشكەش بكات و دوای ئەوەش سەرۆك و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی بەشدار لە لوتكەكە وتەی خۆیان پێشكەش بكەن.

بەپێی بەرنامەی لوتكەكە، پاش ئەوە دانیشتنی سەرەكی دوەم بەڕێوەدەچێت كە لوتكەی عەرەبی پێنجەمە بۆ گەشەپێدان.

لە كاتی ئێوارەشدا كارەكانی لوتكەكە بە دانیشتنی سێیەم كۆتاییان دێت كە دانیشتنێكی ئاشكرایە و تێیدا راگەیەندراوی لوتكەی بەغدا دەردەچێت لە پەیوەست بە هەردو دانیشتنی ئاسایی و دانیشتنی گەشەپێدان و لوتكەكەش لە كۆنگرەی هاوبەشی وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی كۆتایی دێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×