پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایگەیاند: پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەکرێت، دەشڵێت: پێویستە هەرێم و بەغداد لەسەر بڕی داهاتی ناوخۆ ڕێكبەكەون بۆ ئەوەی مانگانە مووچەی مووچەخۆران دوانەكەوێت.
ئاوێنە: نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو، ئەگەر هاتوو لەم ماوەیەدا هەرێمی كوردستان لیستی مووچە بۆ بەغداد بنێرێت و ئەوانیش وردبینی بۆبکەن، ئەوا پێش جەژن بەغداد مووچەکە دەنێرێت و دابەش دەكرێت.
وتیشی: پێویستە هەرێم و بەغداد لەسەر بڕی داهاتی ناوخۆ ڕێكبکەون بۆ ئەوەی مانگانە مووچەی مووچەخۆران دوانەكەوێت.
جێگای ئاماژەیە، بەهۆی خەمساردی کابینەی نۆیەم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی خراپدان و تا ئێستا مووچەی مانگەكانی ١٢ـی ساڵی ڕابردوو هەروەها مانگی ئایاری ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.