سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند: بڕیارەكەی پەكەكە هەنگاوێكی زۆر گرنگە و دەرفەتێکی زۆر باشە، دەشڵێت: ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی ئەو پڕۆسەیە دەکەین.
ئاوێنە: مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ سەبارەت ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەکەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.
مارک ڕووتە ڕایگەیاند: بڕیارەكەی پەكەكە هەنگاوێكی زۆر گرنگە و دەرفەتێکی زۆر باشە.
دەشڵێت: ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی ئەو پڕۆسەیە دەکەین.
لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە لە نێوان ٥ بۆ ٧ـی ئایاردا، ١٢ـیەمین کۆنگرەی خۆی لە دوو ناوچەی جیاوازی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاوتەریب بە یەکدی ئەنجام دا و دواتر ئەو پەیامەش لەناوخۆ و جیهان پێشوازی لێكرا.