ئیسرائیل کوژرانی محەمەد سنوار، برای یەحیا سنوار سەرکردەی پێشووی بزوتنەوەی حەماس-ی ڕاگەیاند، بەڵام شێوازی کوشتنەکەی بوەتە جێگەی مشتومڕ.
بەگوێرەی میدیای ئیسرائیلی، محەمەد سنوار کە هەژموونی بەسەر حەماسەوە هەبووە، لەگەڵ سەرکردەکانی بزوتنەوەکەی کە بە باڵی دەرەوەی وڵات ناسراون لە ناکۆکیدا بووە، بەتایبەت کە محەمەد دژی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، محەمەد کاتێک بووە بە تەڵەی ئیسرائیلەوە ئەو کاتە بووە کە کۆبوونەوەیەکی بە سەرکردەکانی حەماس کردوە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی وەك ڕابردوو کۆبونەوەکە لە شوێنی بارمتە ئیسرائیلیەکان بێت و بارمتەکان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێنن، سەرکردەکان چونەتە ناوچەیەکی دیکە کۆبونەتەوە، لەو کاتەشدا ئیسرائیل بەئاسانیی شوێنپێی هەڵگرتوون و بۆردومانی کردوون.