بەپێی هەواڵی رۆژنامەیەكی ئیسرائیل، وڵاته‌كه‌ی و توركیا سه‌باره‌ت به هاریكاریی سه‌ربازیی له سوریا گه‌یشتونه‌ته لێكتێگه‌یشتن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌كه‌وتنێك له نێوانیان ڕونه‌دات.
ئاوێنە: رۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هیوم"ـی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوی كرده‌وه، توركیا و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له سوریا لێكتێگه‌یشتنیان هه‌یه و هه‌ماهه‌نگیی دیكه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ر به‌ركه‌وتنێك له نێوانیان ڕونه‌دات.
هاوكات ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌بیب سبه‌ی پێنجشه‌ممه دانوستانه‌كانیان به نێوه‌ندگیریی ئازه‌ربایجان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و ئیسرائیل سێ داواكاری سه‌ره‌كی ده‌خاته به‌رده‌م توركیا.
پێنجشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، دانوستانه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌چون و تێیدا شاندی ئیسرائیل دو داواكاریی سه‌ره‌كی خسته به‌رده‌م شاندی توركیا كه هه‌ردوكیان په‌یوه‌ندییان به سوریاوه هه‌بو.
له‌م باره‌وه ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی ڕونی كردبوه‌وه، ئیسرائیل داوای گه‌ره‌نتی له توركیا كردوه هیچ هێزێكی سه‌ربازی له نزیك سنوره‌كانی دانه‌مه‌زرێنێت كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشه‌كه‌ی بكات؛ هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوه‌وه، نابێت سوریا هیچ چه‌كێكی ستراتیجیی هه‌بێت و ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئیسرائیل.