وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی داهاتو بەدواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی هەڵدەوەشێتەوە.
ئاوێنە: وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم، رایگەیاند، لە ساڵی داهاتو واتە ساڵی خوێندنی 2025-2026 بەدواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە.
وتوشیەتی، واتە ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە ساڵی داهاتو بە دواوە لە پۆلی 12 ئامادەیی دەبن، وانەی زمانی کوردی و عەرەبی وەک سەرجەم وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن ئەژمار دەکرێت.
لە نوسراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوای لە وەزارەتی پەروەردە كردوە ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بکرێت بەمەبەستی ئاگاداربون لەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
