مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمریكا كۆبونەوە. حكومەتی هەرێم دەڵێت، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە وتویەتی، هەرێمی كوردستان هاوپەیمانێكی بەنرخی ئێمەیە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا کۆبوەوە.
وەك لە راگەیندراوەكەدا هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون و وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوەە كە "هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەنرخی ئەمەریکایە و خۆشحاڵین بە بەهيزبونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، کە ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی ئەمەریکا کە وزە لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانيی خەڵک بەکاربهێنرێت."
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش، بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، جەختی لەوە کردۆتەوە کە "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاشتی و ئارامی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا."