ئاسۆ فەرەیدون، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی گرێبەستەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ دو كۆمپانیای ئەمریكی لە بواری وزە، رایگەیاند، بەرهەمێهنانی غاز لە سنوری سلێمانی بەبێ رەزامەندی یەكێتی جێبەجێ ناكرێت.
ئاوێنە: ئاسۆ فەرەیدون، كە ئەندامی لیژنەی نەوت و غازە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نوسینێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك وتویەتی، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی میران و تۆپخانە کە دەکەونە ناو سنوری پارێزگای سلێمانی نەک تەنیا کاریگەری ئابوری هەیە بەڵکو مانای سیاسی زۆری هەیە .
وتوشیەتی"هیچ گومانێکیش نییە کە بەرهەمهێنانی غاز لەو سنورە بەبێ رەزامەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێبەجێ ناکرێت."