وڵاتێکی ئەوروپا فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل ڕاگرت
  2025-05-21       270       

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، وڵاتەكەمان فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل ڕاگرت، دەشڵێن، هەموو پارتە سیاسییەکانی ئیسپانیا بەو پێشنیازە ڕازیبوون، جگە لە چەند پارتێکی ڕاستڕەو، کە لەگەڵ ئەوەدایە چەک بە سوپای ئیسرائیل بفرۆشرێت.

ئاوێنە: میدیاکانی ئیسپانیا، سەبارەت بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل لەلایەن وڵاتەكەیانەوە بەم شێوەیە زانیاریان بڵاوکردەوە، وڵاتەكەمان فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل ڕاگرت.

ئاماژە بەوەکراوە، هەموو پارتە سیاسییەکانی ئیسپانیا بەو پێشنیازە ڕازیبوون، جگە لە چەند پارتێکی ڕاستڕەو، کە لەگەڵ ئەوەدایە چەک بە سوپای ئیسرائیل بفرۆشرێت.

جێگای ئاماژەیە، بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتگیریی خۆیان بۆ گەلی فەڵەستین دەربڕیوە و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×