“مووچە نایەت و ئەگەر پێویستی کرد دوای جەژن ڕێکاری دەستووری دەگرینەبەر”
  2025-06-04       382       

وەزێرکی حکومەتی هەرێم دەڵێت تازە ئەستەمە پێش جەژن مووچە بێت و ئەگەر پێسویستی کرد دوای پشووەکانی جەژن ڕێکاری دەستووری دەگرنەبەر.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە و یەکێک لە تەوەرەکانیش پرسی مووچە بوو.

عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەڕووی یاسایی و دەستوورییەوە، ئەگەر پێویستی کرد لە دوای پشووەکانی جەژن رێکاری دەستووری دەگیرێتەبەر.

وتیشی: “هەموو وەزیرەکانی حکومەت لەسەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی مافەکان بەپێی دەستوور و یاسا، یەک دەنگ بوون”.

لەبارەی دابینکردنی مووچە پێش جەژن، عەبدوڵا حاجی مەحمود باسی لەوە کرد، “تازە جەژنە و ئەستەمە مووچە دابین بکرێت”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×