به‌یانی ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له ڕێگه‌ی سایلۆی پیره‌مه‌گرونه‌وه ده‌ستیپێكرد وه‌رگرتنی بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو به پلانێك كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 400 هه‌زار ته‌ن له هه‌رێمدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و پلانه وه‌زیرانی كشتوكاڵی هه‌رێم و عێراق و پلانداندانی هه‌رێم دایانناوه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌واوی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران وه‌بگرن.
ئاوێنە: نەوزاد کامیل مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له سایلۆی پیره‌مه‌گرون، ڕایگه‌یاند، "پشتگیری ته‌واوی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كه‌ین و هه‌مو پێداویستیه‌كان دابینكراوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نم وه‌ربگیردرێت و ئه‌مڕۆ له سلێمانی ده‌ستیپێكرد و ڕۆژی 12ی مانگیش له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كرێت".
ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕیاریداوە 400 ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت، بەڵام وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای زیادکردنی بڕەکەی کردوە، كه 145 ھەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 13 ھەزار تۆنیش بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دانراوە.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری خه‌ندان، له‌باره‌ی هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی گه‌نمی وه‌رگیراوی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان وتی، "سوپاس بۆ ئه‌و پرسیاره، منیش پرسیاره‌كه ئاڕاسته‌ی حه‌یده‌ر گه‌رعاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی عێراق ده‌كه‌م، چونكه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دراوه".
هاوكات حه‌یده‌ر گه‌رعاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی عێراق له كۆنگره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به پلانی به بازاڕكردنی ئه‌مساڵ جیاوازه له ساڵی ڕابردو، پار شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار ته‌ن له هه‌مو پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیرا، پار 700 هه‌زار ته‌ن له هه‌رێم وه‌رگیرا و ئه‌مساڵ هه‌مو بڕه گه‌نمه‌كان كه‌مترن، باران كه‌م بو، زۆربه‌ی جوتیاران گه‌نمیان نه‌چاند".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مساڵ تا ئێستا سێ ملیۆن و 600 هه‌زار ته‌ن له عێراق وه‌رگیراوه و پێشبینی ده‌كه‌ین بڕی گه‌نمی به‌رهه‌مهێنراو چوار ملیۆن تا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار ته‌ن گه‌م بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مساڵ ملیۆنێك و 700 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له عێراقدا كه‌متر وه‌رده‌گیرێت و له هه‌رێمی كوردستان 300 هه‌زار ته‌ن كه‌متر وه‌رده‌گیرێت و ئه‌مساڵ 400 هه‌زار ته‌نه پار 700 هه‌زار ته‌ن بو، لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێكهێنراوه و وه‌زیرانی كشتوكاڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پلاندانانی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه و منیش ئه‌ندامم له‌و لیژنه‌یه و ئه‌و لیژنه‌یه بڕیاریداوه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران، ئه‌وان بڕه‌كه‌یان پێشنیار كردوه و سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ندی كردوه".