ئەمڕۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێدەكرێت.
ئاوێنە: یونامی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 10-06-2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی کوردستان، دانیشتنێک سەبارەت بە دۆخی عێراق سازدەکات.
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق مووچە و شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕی، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی عێراق بەڕێوەدەچێت و یەکێک لە تەوەر و باسەکان ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
ئەمڕۆ لە نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە دۆخی عێراق و پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێت. دکتۆر محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی کورتەیەک لەسەر بارودۆخی عێراق و یونامی پێشکەش دەکات.