وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی عێراقەوە هاتە دەنگ
  2025-06-10       1712       

لەمیانی روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی هەرێم فرۆشتنی کارەبای بە عێراق راگرتبێت.

ئاوێنە: وەزارەتی کارەبا لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک لە رونکردنەوەیەکدا نوسیویەتی "ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر بەهۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێويست لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە سوتەمەنیان بۆ دابینکراوە و شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت و لە دەرەوەی تۆڕی کارەبای هەرێم بەردەوامن".

وەزارەتەکە ئەوەشی نوسیووە "لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی و دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان دوورە لە ڕاستی و، هەر کاتێک سوتەمەنیی پێویست لەلایەن حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×