لە جەژنی قورباندا ژمارەیەکی زۆر لە کەسە نزیکەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێگایان پێدرا سەردانی ئیمڕاڵی بکەن.
ئاوێنە: رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار و لەدوای دەستگیرکردنی، دەسەڵاتدارانی تورکیا رێگایان بە کەسوکاری عەبدوڵا ئۆجەلان دا سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دووەم رۆژی جەژندا خوشک و براکانی، عومەر ئۆجەلانی برازای و ژمارەیەکی دیکە لە خزم و کەسە نزیکەکانی کە پێشتر رێگایان پێنەدراوە سەردانی بکەن لە دورگەی ئیمڕاڵی چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان کەوتووە.
ئاشکراشیکرد، سێ زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان گواستراونەتەوە بۆ ئیمڕاڵی.