بکوژی مامۆستا ئاینییەکەی قوشتەپە دەستگیرکرا
  2025-06-11       702       

پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی قوشتەپە هاوڵاتیەک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێکی دیکە دەکوژێت، دوای ئەوە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کراوە و دراوەتە دادگا. 

ئاوێنە: لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت، "دوای ئەوەی کاتژمێر 6ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی 6ـی 2025، لە شارۆچکەی قوشتەپە لە ڕووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە."

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بۆمان دەرکەوت کەوا هاوڵاتییەک بە ناوی (ٲ. ن. ع) تەمەن (37 ساڵ) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کەسێک کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتە، کوژراوە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا."

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک بنکەی پۆلیسی قوشتەپە کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بە شەش گولـلە کوژرا.

کوژراو ناوی 'ئاوارە ناسیح'ـە، خەڵکی قوشتەپەیە؛ تەمەنی 33 ساڵە و مامۆستای ئاینییە، هۆکاری کوشتنەکەش بەهۆی کێشەیەکەوە بووە کە مێژووەکەی بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، "کوژراوەکە دوو ساڵ لەمەوبەر منداڵی بکوژی کردووە بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە، بەهۆیەوە بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکراوە، دواتر ئازادکراوە و سوڵحی عەشایەری بۆ کراوە و زیاتر لە سێ دەفتەر دۆلاریشی بە کەسوکاری کوژراو داوە، بەڵام ئەم بەیانییە باوکی منداڵەکە دەستڕێژی گولـلەی لێکردووە و کوشتوویەتییەوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×