ئۆجەلان داوای بینینی مەسعود باررزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەزڵوم عەبدی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكات
  2025-06-11       1184       

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان داوای بینینی هەر یەکە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كردوە.

ئاوێنە: ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەاونیدا رایگەیاند، پارتەكە پلانی هەیە بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا سەردانی دورگەی ئیمراڵی بكات بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان.

وتیشی، رەنگە ئۆجەلان لە رۆژانی داهاتودا چاوی بە نوێنەرانی لایەن و پارتە سیاسییە جیاجیاكان بكەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە پێمانوایە شتێك باشە ئەگەر ئۆجەلان چاوی بە هەریەكە لە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەزڵوم عەبدی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بكەوێت و دەشزانین ئەو حەزی لە دیدار لەگەڵیان هەیەو ئەوەش داواكاریی ئۆجەلان خۆیەتی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×