دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، پڕۆسەی بەستنەوەی بازگەكانی هەرێم بە بارەگای سەرەكی دەستەكەیانەوە كۆتایی هات.
ئاوێنە: دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پڕۆسەی بەستنەوەی بازگاكەكانی هەرێمی كوردستان بە بارەگای سەرەكی دەستەكەیانەوە كۆتایی هات، دوایین بازگەش كە بە بارەگای سەرەكییانەوە بەستراوەتەوە، بازگەی "باوە مەحمود" بوە كە دەكەوێتە سنوری پارێزگای دیالە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەنگاوە بۆ بەدواداچونی بەڕێوەچونی رێكارەكان و گەرەنتیكردنی دادپەروەرییە لە وەرگرتنی رسوماتەكان ئەوەش بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 270ی ساڵی 2025.