ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتباری روداوەكەی چوارەم شەوی جەژن دەستگیركرا كە لەدوای پێكدادانی نێوان دو ئۆتۆمبێل و دروستبونی گرژی لەنێوانیاندا، ببوە هۆكاری هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر خێزانێك.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، چوارەم شەوی جەژنی قوربان 9/6/2025 لەشەقامی بەختیاری شاری سلێمانی، بەهۆکاری پێکدادانی نێوان دو ئۆتۆمبێل گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان دروست دەبێت و تۆمەتباری ڕوداوەکە دەبێتە هۆکاری هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر خێزانێک.
ئاسایش ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر ئەم ڕوداوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری دادوەر، بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا و تۆمەتباری ڕوداوەکەیان بەناوی (ش. ر. ف.) دەستگیرکرد.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی 434 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.