ئا: ئاوێنە
کتێبی (ڕۆماننووس و ژیان) نوێترین بەرھەمی وەرگێڕدراوی نووسەر و ڕۆژنامەنووس(ھێمن مەحموود)ە بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە زیاتر لە ٢٨٠ لاپەڕەیە و دوو بەشی سەرەکییە، بەشێکیان لە چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی ھەمەچەشنی ئەدەبی و ھونەری و لێکۆڵینەوەیەکی خودی وەرگێڕ لەسەر مەلا عەلی شاعیر پێکدێت ، ھاوکات بەشی دووەمیشی لە سێ چاوپێکەوتن پێکدێت کە لەگەڵ ھەرسێ ڕۆماننووس (خوان ڕۆڵفۆ، ھارۆکی مۆراکامی، گۆنتەر گراس) پێکدێت.
ناوەڕۆکی کتێبەکە:
*ژان ژینییە...عاشقە دیلەکە!
*تۆڵستۆی لەڕووبەڕووبونەوەی حەقیقەتدا..!
*تێنسی ولیامز لە شانۆوە بۆ سینەما...!
*جەیمس جوێسەکەی کاریبی...!
*ڕادۆڤان ئیفسک..دواھەمین سوریالست..!
*ڕۆسینی....ھەزار شت لە ھیچ شتێک..!
*ڕۆماننووسەکان چۆن دەڕواننە ژیان..!
*فرانز لیست...مۆسیقایەکی ھەنگاری...!
*فێلکس مەندلسۆن..خەونی شەوێکی ھاوین..!
*کاتێک تفەنگەکان جوتیارەکان دەکوژن..مارکیز لەدایک دەبێت..!
*بیرەوەرییەکانی کافکا...!
*مۆزارت...بەھرەیەکی گەورە..!
*عاشقەکەی شەھرەزاد..!
*ھەزارو یەک شەوە...چیرۆکێکی ئەزەلی.!
سەروتارەکانی کامۆ...!
*مەلا عەلی ..شاعیری مەرگ و عەشق..!
چاوپێکەوتن:
*خوان ڕۆڵفۆ: من جگە لە خەیاڵێک ھیچی دیکە نیم..!
*ھارۆکی مۆراکامی: ئەفسانەکان وەک گەنجینەی چیرۆکەکان وەھان..!
*گۆنتەر گراس: سیزیف مرۆڤێکی خۆشبەختە..!
(ھێمن مەحموود) نووسەر و ڕۆژنامەنووسە و لە شاری دەربەندیخان نیشتەجێیە، جگە لە چەند کتێبێکی وەرگێڕدراو خاوەنی کۆمەڵە چیرۆکێک و ڕۆمانێکیشە بەناوی (دوایین خەونی سوھەیلا) لەئێستاشدا بە کاری ڕۆژنامەوانییەوە سەرقاڵە.