منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی مامی و گیانی لەدەستدا
  2025-06-12       255       

درەنگانێكی شەوی رابردوو، لە ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە قەزای دوكان كوڕێكی هەشت ساڵان دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلی مامی و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.

ئاوێنە: موقەدەم هێمن فەرەج لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی پیرەمەگرون رایگەیاند، رووداوەكە لە جۆری شێلانە و درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی پیرەمەگرون روویداوە، مامێك لەكاتی بەگ داناندا برازایەكی خۆی دەكاتە ژێرەوە و لە شوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، منداڵەكە كوڕە و ناوی (د، م) تەمەنی هەشت ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرونن.

وەك باسی دەكات، رووداوەكە قەزا و قەدەر بووە، لە بێ ئاگایدا روویداوە و مامی برازاكەی نەبینیووە كاتێك بە ئۆتۆمبێلەكەی بەگی داناوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×