سعودیە ڕۆژنامەنوسێکی لە سێدارە دا
  2025-06-20       330       

دەسەڵاتدارانی سعویە، لەسەر بەڕێوەبردنی ئەکاونتێکی تەنز ئامێز و رەخنەگرتن لە دەسەڵات، رۆژنامەنووسێکیان لەسێدارە دا.

ئاوێنە: رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی بڵاویکردەوە، رۆژی شەممەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی سعودیە، سزای ملپەڕاندنیان بەسەر  ڕۆژنامەوانێکدا بەناوی (ترکی الجاسر) جێبەجێکرد، بە تاوانی ئەوەی دەرکەوتووە بە "نهێنی" ئەکاونتێکی جەماوەریی تەنز ئامێز لە ئێکس بەڕێوەدەبات (المشهد السعودي) کە ڕەخنە لە بنەماڵەی حوکمڕان دەگرێت، لەسەر ئەوەش دادگای سعودیە بە تۆمەتی "خیانەتی گەورە و پیلانگێڕی و دەستتێکەڵکردن لەگەڵ دەرەوە دژی ئاسایشی وڵات" ئیدانەی کردووە.

جێی ئاماژەیە ساڵی 2018یش سعودیە،  نووسەر و رۆژنامەنووسی رەخنەگر، جەمال قاشقچیان کوشت ئەوەش دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×