ئیسڕائیل دوای ئه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به هۆی هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئێرانه‌وه داخست، له‌ئه‌مڕۆوه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه و داواشی له هاوڵاتیان كرد، له‌په‌ناگه‌كان بێنه ده‌ره‌وه و شه‌ڕ كۆتاییهات.
ئاوێنە: كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، ئاسمانی ئیسرائیل تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر دواخرابو، به‌ڵام به‌هۆی ئاگربه‌ستی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران به‌نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا، له‌ئێستادا شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و ئاسمانی ئیسرائیلیش به‌ڕوی هاتوچۆی ئاسمانی كراوه‌ته‌وه.
سوپای ئیسرائیل داوای له هاوڵاتیان كردوه، له‌په‌ناگه‌كان بێنه ده‌ره‌وه و جه‌ختیكردۆته‌وه، ره‌وشه‌كه ئارام بۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وه‌ك ئه‌گه‌رێك بۆ شكاندن و پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه، فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی ناوخۆ ڕایگه‌یاندوه، دانیشتوانی باكوری ئیسرائیل پێویسته له نزیك ناوچه قه‌ڵاداره‌كان بمێننه‌وه.