ئۆجەلان داوای بینینی سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى توركیا ده‌كات
  2025-06-24       369       

جەنگیز چاندار پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراسی‌و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاندوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای دیداری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی (جەهەپە)ی کردوە.

ئاوێنە: چاندار باسی لەوەکردوە، ئۆجەلان بەقوڵی نیگەرانە لەڕۆڵی پارتی گەلی کۆماریی (جەهەپە) لەسیاسەتی تورکیاداو خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ دیدار لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی ئەو پارتە، بەتایبەتیی ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی جەهەپەو پەرلەمانتاری دیاربەکر سەزگین تارنلیکولو.

بەوتەی چاندار، ئۆجەلان تەنها خواستی ئازادکردنی یان بەدەستهێنانی رەزامەندیی دەوڵەتی نییە، بەڵکو ئاواتەخوازە ببێتە کارەکتەرێکی سەرەکیی لەداڕشتنی سیاسەتی داهاتوی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئۆجەلان پێیوایە، یەکخستنی بەرەی ناوخۆ بەبێ ڕۆڵی کارای جەهەپە ناتوانرێت پێکبهێنرێت کە ئێستا بەپارتی سەرەکیی تورکیای دەزانێت.

چاندار ئاشکرایکردوە، لەمانگی تشرینی دوەمی ساڵی ڕابردودا لەسەردانێکی سورەیا ئۆندەر‌و پەروین بوڵدان بۆ زیندانی ئیمراڵی، ئۆجەلان پێداگریی لەسەر پێویستی بەشداریکردنی جەهەپە لەچارەسەرکردنی پرسی کورد کردوەو ئۆندەر لەکاتی گەڕانەوەیدا ئەم پەیامەی بەئۆزگور ئۆزال گەیاندوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×