ستایشی ئاو: دوا ئەزموونی شیعریی ئەحمەدی مەلا
  2025-08-08       585       

دوا کۆمەڵە شیعری ئەحمەدی مەلا لە ژێر ناونیشانی "ستایشی ئاو" بڵاوبووەوە. ستایشی ئاو هەم شیعرییەتی ئاوە، جولە و سەرهەڵدان و کیمای ئاوە، هەم چوونە قووڵاییەکانی تراژیدیای پەیوەندی ئاو و مرۆڤە.

پەیکەرێکی شلە لە هەموو سووچێکەوە دەڕژێتە بوونەوە، باسی ئاو و پێکهاتەکانی ئاو لە خۆ دەگرێت، جۆرەکانی ئاو وەک خەونی مرۆڤ شێوەی جیاواز دەگرێتە خۆی.

ئەم دەقە شیعرییە بە کەشتی کۆتایی دێت و دوو پەڕەگرافی شیعریی دەبن بە دەروازە بۆ ئەوەی شەش بەش لە خۆ بگرێ کە ئەمانەی لای خوارەوەن :

 ئاوە نوستووەکان

ئاوە سازگارەکان

سوێراوەکان

ئاوی ژێرزەوی

ئاوە تیژڕەوەکان

ئاوە پیسەکان

هەوڵێکی دیکەیە بۆ نوێکردنەوەی شێوە و ناوەڕۆک، خەمێکی گەردوونییە بە دوای ژینگەیەکی رەها بۆ هەناسەدانی مرۆڤ.

نموونەیەک :

بە نیاگارادا شۆڕ دەبووەوە،

کەفچڕینی سەوزباو،

هاڵاوێکی غەمگینی لێ بەرزدەبووەوە،

دەتگوت دوا خۆرنشینە تەڕ دەبێ.

وەک ماڵاوایی،

بە نیگارادا شۆڕدەبووەوە،

گیاوگۆڵە منجڕەکانی رادەپێچی،

رێگر نەمابوو بۆ ئاوابوون.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×