سێ جۆر دز
  2025-08-09     

مەکسیم گۆرکی

و: ئاوێنە

 
لەجیهاندا سێ جۆر دز هەن:
١/ دزی ئاسایی
٢/ دزی سیاسی
٣/ دزی ئایینی

دزانی ئاسایی، ئەوانەن کە:
پارەو جانتاو گیرفان‌و کاتژمێرو زێڕو وایەرو کەلوپەلی ناوماڵ‌و ئەو شانە دەدزن بۆ تێرکردنی سکی خۆیان‌و منداڵەکانیان.

 

 دزانی سیاسی ئەو کەسانەن کە:
ئایندەو هیواو ئاوات‌و خەون‌و کارو ژیان‌و ماف‌و مووچەو کرێ‌و پەروەردەو خوێندن‌و تواناو ناوبانگ‌و ئابڕوو سەرمایەی نیشتیمانی ئێوەو تەنانەت داهاتەکانیشتان دەدزن‌و بەتاڵان دەیبەن.
ئێوە لەڕۆژڕەشی‌و بەدبەختیدا دەهێڵنەوە.


دزانی ئایینی ئەوانەن کە:
دنیای گەنجی‌و جوانیتان، بوێری بیرکردنەوەتان، زانست‌و زانیاریتان، عەقڵ‌و هوشیاریتان، جەژن‌و ئاهەنگ‌و شادمانیتان، تەندروستی جەستە‌و دەرونتان، موڵک‌و سامانتان دەدزن...
ئنجا چەند شتێک بەنرخێکی گران بەئێوە دەفرۆشن، وەک: خودا، دین، بەهەشت، خورافات، نەزانی، خەم‌و ماتەم، پرسەو خەمۆکی...
دزانی ئاینی بەقسەی فریودەرو درۆ، باخچەی بەهەشتان پیشان دەدەن، دەتانگەوچێنن، سواری کۆڵتان دەبن‌و لەزەلیلی‌و هەژاری‌و نەهامەتی‌و نەگبەتیدا دەتهێڵنەوە!

 

جیاوازی سەرنجڕاکێشی ئەمانە ئەوەیە کە دزە ئاساییەکان.. ئێوە هەڵدەبژێرن.
بەڵام ئێوە دزە سیاسی‌و ئایینیەکان هەڵدەبژێرن.
ڕێزیان لێدەگرن‌و گەورەیان دەکەن.
جیاوازییەکی گەورەتر ئەوەیە:
دزی ئاسایی، لەلایەن پۆلیسەوە راودەنرێن، دەستگیر دەکرێن، ئەشکەنجە دەدرێن، قامچیان لێدەدرێ، دەخرێنە زیندانەوە، دەست‌و قاچیان بەچەپ‌و ڕاست دەبڕن، سوکایەتییان پێدەکرێت...
بەڵام دزانی سیاسی‌و ئایینی، هەردووکیان بەیاسا پارێزراون‌و لەلایەن پۆلیسەوە دەپارێزرێن‌و پلەو پۆستی باڵا وەردەگرن...

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×