یەکەمین بەرهەمی نوێی ئەم ساڵی نووسەر (ناتۆرەو نازناو لەکۆمەڵی کوردەواریدا) کەوتە بازاڕەوە!
  2025-08-13     

ئەم بەرهەمە نوێیەی نووسەر، لە دووتوێی (106) لاپەڕە دایە. شایانی باسە، تا ئێستە بە گشتی، (53) بەرهەمی لە بوارە جیاجیاکانی (زمانەوانی، وێژەیی، ڕۆژنامەوانی، یاد و بیرەوەری، ساتیر، مێژوو، جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و نەتەوەیی)دا بڵاوکردووەتەوە، بە هەمووشی (148. 12) لاپەڕەی نووسیوە.

لە ڕاستیدا، ئەو ناتۆرە و نازناوانەی لە کۆمەڵی کوردەواریدا بڵاوبوونەوەتەوە، شتێکی ئاساییە، چونکە لە زۆربەی کۆمەڵەکانی جیهان بە گشتی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی هەن و بڵاوبوونەتەوە. کەسایەتییەکانیش لەنێو کۆمەڵانی خەڵکدا، زیاتر هەر بە ئەو ناتۆرە و نازناوانەوە ناسراون.

لەبەرئەوە لە مێژە، بیرم لە ئەوە کردووتەوە، لەسەر ئەو ناتۆرە و نازناوانە، بابەتیکی تایبەتی بنووسم، بۆئەوەی دابونەریت و کەلتووری، ئەو سەردەمەی کۆمەڵەکەمان لەبیرنەچنەوە. بەڵکوو بەپێچەوانەوە، هەر دەمێنن و لە یادەوەری کۆمەڵانی خەڵکدا دەپارێزرێن. چونکە پێم وایە، ئەمەش کەلتوورێکی کۆمەڵایەتییە، لە چەن سەردەمێکی جیاوازدا پەیدابوون و تا نەتەوەی کوردیش بمێنێ، کۆن دەبن، بەڵام نەک هەر کەم ناکەن و لەبیرناچنەوە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە، هەر دەمێنن و لە یادەوەری کۆمەڵانی خەڵکدا دەپارێزرێن. بۆیە بڕیارمدا، بە گوێرەی توانا، ئەو ناتۆرە و نازناوانەی بیستبوومن و تا ئەوڕۆش دەیانزانم، لە ئەم پەرتووکەدا جێیانبکەمەوە، پێشکەش بە خوێندەوارانی خۆشەویستی نەتەوەکەمی بکەم.

ناوەڕۆکی پەرتووکەکەش، لە ئەم بابەتانەی خوارەوە پێکهاتووە:

(ثيَشةكى. هيَنديَ زانيارى سةبارةت بة ثيتةكانى زمانى كوردى. هيَنديَ زانياري سةبارةت بة ناتؤرة و نازناوةكان. ناتؤرة و نازناو. جورةكانى ناتؤرة و نازناو. نموونةى ناتؤرة و نازناوةكان بةثيَى ئةلف و بيَى كوردى، بة (27) ثيت نموونةم هيَناو ةتةو ة، وةك : (ئا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ك، ط، ل، م، ن، و، ه، ى). كؤتايي و ئةنجام. ئايينى ئيسلام و ناوة كوردييةكان.)

تێبینی: بەرهەمەکە بە قازانج و مایەوە، بۆ نەخۆشخانەی (هیوا)یە. لە ئەم شوێنانەش دەسدەکەوێ: پەرتووکخانەکان: جەمال عیرفان، غەزەلنووس، ئاوات.

لەگەڵ ڕێزی بێ ئەندازەی نووسەر 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×