بەرپرسی دامەزراوەی مام: ئەو دەزگاو دەستانەی دژی گۆرینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانین ناماقوڵییان کرد  
  2025-09-30       3390       
د. محەمەد سابیر

پاش ئەوەی بڵاوکرایەوە کە بە نوسراو بڕیاری گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی) دەدرێت؛ ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، بەرپرسی دامەزراوەی مام کە خاوەنی بیرۆکەکەیە بە ئاوێنە دەڵێت "ئەو دەستانەی دژی گۆرینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانین ناماقوڵییان کرد و کەیفی خۆیانە، ماقولە عەرەبەکان بەوەفاتر بن لە کوردەکان بۆ مام جەلال!".


ئاوێنە: د. محەمەد سابیر، بەرپرسی دامەزراوەی مام (جەلال تاڵەبانی) لەبارەی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی وت "محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی لەسەر گۆڕینی ناوەکە داوە و خۆم نوسراوەکەم لێوەرگرت و واژۆشی کردووە".

وتیشی "نزیکەی چوار ساڵە خەریکی رێکاری گۆڕینی ئەو ناوەین وە بڕیارەکەی سودانیش قەتعییە، وەزیری گواستنەوەی عێراقیش رەزامەندی داوە، ئەو نوسراوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراقیش کراوە؛ دەسەڵاتی فڕۆکەخانەی مەدەنی عێراقیش نوسراو دەکات بۆ فڕۆکەخانەی مەدەنی جیهانی، هەروەها هەموو فڕۆکەخانەکان کۆدیان هەیە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەکان دەگۆڕدرێن، ئەو نوسراوەش دراوە بەهەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق بەهەولێریشەوە".

سەبارەت بەوەی لەچ وادەیەک ناوەکە جێبەجێدەکرێت؟ د. محەمەد سابر ئاشکرایکرد "گۆڕینی فڕۆکەخانەکە ماوەیەکی زۆر کەمی ماوە و بەم نزیکانە جێبەجێدەکرێت، چونکە تەنیا رەزامەندی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جیهانی ماوە".

دوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەند دەستە و دامەزراوەیەک ناڕەزایەتییان دەربڕی، لەبارەی ئەو ناڕەزایانەوە، بەرپرسی دامەزراوەی "مام" دەڵێت "ئەو دەستە و دەزگایانە کەیفی خۆیانە، بەڵام بەتەنیا مام جەلال نییە ئەو ناوەی پێدەبەخشرێت؛ بەڵکو لە وڵاتی فەڕەنسا و ئەمریکا و ڤێتنام دەیان فڕۆکەخانەی دیکە؛ فڕۆکەخانەکانیان بەناوی سەرکردەکانیانەوەیە".

د. محەمەد سابر جەختیشیکردەوە "بەدڵنیایەوە دەست هەڵناگرین لەم هەنگاوەمان، کێ حەدی هەیە ئەوە بکات؟ ئەوە ناماقولییە کراوە، لەراستیدا عەرەبەکان بەوەفاترن لە کوردەکان بۆ مام جەلال".
 

زۆرترین بینراو
ستیڤ فه‌یگن بۆ بارزانی: پشتیوانی له‌ عێراقێك ده‌كه‌ین كه‌ میلیشیاكان چه‌كدار نه‌بن
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بۆ راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم: ئه‌وانه‌ لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشەو رای جیاواز گرتوتانن
پەرەسەندنی ململانێکانی یەمەن؛ هێرش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی سعوودیە و پێشڕەوی هێزەکانی حکومەت لە چەند بەرەیەکدا
مه‌زڵوم عه‌بدی: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی زیندانی كۆبانی بكرێت
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه‌ له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا ئیمزاكران
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدات: هەر خاوەنکارێک پێشێلکاری بەرامبەر کرێکاران بکات ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم: گه‌له‌كۆمه‌ له‌ رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق مه‌كه‌ن
ئۆجه‌لان: ئامانجم هێنانه‌دی ئاشتی و سیاسیبونه‌
لە سوید دیموکرات و چەپەکان پێشەنگی هەڵبژاردنن
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە؛ نرخی غاز لە ئەوروپا هەزار دۆلاری تێپەڕاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×