چیرۆکی ئامادەکردنی کۆبەرهەمەکان، مەلاجەمیل بە نموونە
  2025-10-05     

تۆفیق کەریم

 

تا ئێستا حەوت کۆبەرهەمی نووسەرانمان ئامادەکردووە وبەچاپمان گەیاندوون( شەکیب، پاڕەزانی ، شێخی خاڵ ،مەسعود محەمەد، هەژار ، فارابی ، مەلا جەمیل )، هەریەکەیان چیرۆکی ترش و شیرینی خۆی هەیە.

کۆبەرهەمی مەلاجەمیل بیرۆکەی ئامادەکردنی هی کاکە حەمەی حەمەباقی بوو، هەر دەستی گرتین و لە هەولێرەوە بردینیە کەرکوک و مۆڵەت و پشتیوانیی بنەماڵەی بۆ وەرگرتین، لەوێشەوە هێناینیەوە بۆ سلێمانی بەڵکو حکومەت قەرزی ئەو پیاوە بە خزمەتە بداتەوە، کە لەوێ دڵمردە بوین، گەیاندینیە دەزگای کەریمی عەلەکە و ئەوان ئامادەیی شەریکبوونیان دەربڕیی، بەو دڵخۆشییەوە ستافمان دامەزراند د زریان حاجی بووبە ڕاوێژکارمان و ئێمەش ( هوشیار بەکر لەکەرکوک، ئومێدڕۆژبەیانی لەکەلار، م موەفەق میراودەلی لە پشدەر ، تۆفیق کەیم لە هەڵەبجە، )، د یاسین تەهامان بەدەمڕاستی خۆمان هەڵبژارد، بۆ زیاتر لەدوو ساڵە کنەو بشکنین و ساغکردنەوە و کۆکردنەوە بەرهەمەکانی مەلا جەمیل دەکەین پاش ئامادەکردنیان ،دەینسپێرین بە ئیبراهیم دەروێش، وریاعەلی ئەوانیش تایپیان دەکەن و ئەیاندەن بە ڕێبەر محەمەد و سوهەیب فاروق تا هەڵەگریان بکەن ، ئەوجا پێمان بدرێنەوە بۆ پێداچونەوە ، هەر هەمووشی بە جێلمە تەسلیمی ڕەوشت رەوشت محەمەد بکەین تا دیزانیان بکات، ئەم پرۆسەیە زیاتر لە دووساڵی خایاند،، بە دەیان کوبونەوە و سەدان پەیوەندی و هەزاران تێبینی ئەوجا گەیشتینە مەنزڵ، بە مەرجێک پێش ئێمه بە سیازدە ساڵ م موەفەق میراودەلی کونوقوژبنی هەرچی گۆڤار و ڕۆژنامە کە لە ساڵەکانی سی سەدەی ڕابردووەوە دەرچوون تا ساڵی ۲۰۰۳ گەڕاوە، زیاتر لە هەزار لاپەڕەی کۆکردووەتەوە، کاک هوشیار و بنەماڵەش هەزاران لاپەڕەیان کۆکردبووەوە.

ئەمەی نووسیومە منەتکردن نییە ، هەڵبژادە و دڵخوازیی خۆمە، بەڵام سەری هاوڕێیانم ئێشاند تا بزانن کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ئەم کۆبەرهەمانە بەسەبرێک و دوو فوو نەبووە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×