جا چۆن دەبێ ئاڵای کورد، هەڵی نەگرێ سوپای کورد؟
  2025-10-11     
پەیمان مەهدیزادە

قادر وریا 

 

٤٦ ساڵ لەمەوبەر، لە ساڵۆنی سینەمای شنۆ، لە بەرەبەری جێژنی دووی ڕێبەنداندا، گرووپێک نەوجەوانی کچ و کوڕ، کە کۆرسی سروود بوون، لە ژێر ڕێنوێنیی کاک سمایل ماملێ، بەیەکەوە خۆیان بۆ ڕاهێنانی سروودێک ئامادە دەکرد. کۆپلەی یەکەمی سروودەکە بەم جۆرە بوو:

کاکە! ئەوەی لە تارانە

قەت تێ ناگا لەم ژیانە

ئەو ژیانەی بۆ من جوانە

بۆ ئەو پیس و پڕ لە ژانە

جا چۆن دەبێ ئاڵای کورد

هەڵی نەگرێ سوپای کورد؟!

ئەمە کۆپلەیەک لە شێعرێکی مامۆستا http://Peyman Mêhdîzade پەیمان مەهدیزادە بوو. ئەو کات کەس باسی ئاڵای کوردی نەدەکرد، بەڵام مامۆستا پەیمان، داوای دەکرد لاوی کورد و سوپای کوردستان، پێویستە و دەبێ ئاڵای کورد هەڵ بگرن.

مامۆستا پەیمان، لەو شاعیر و هونەرمەندە پێشمەرگە و تێکۆشەرانەیە کە جێ پەنجەیان بە هونەر و ئەدەبیاتی بەرگریی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دیارە. پەیمان، ساڵانێک کادری بەشی ڕاگەیاندن لە کۆمیتەی شارستانی شنۆ بوو. چەندین ساڵ لە کۆڕی هونەریی حیزب، بە شێعری حەماسی و پەخشانی ئەدەبیی هەست بزوێن، بە بەشداری لە شانۆ و شانۆگەریی نەتەوەیی و پێسمەرگانە وەک ئەکتەر، وەک دەرهێنەر و شانۆنامەنووس، بە ڕاهێنانی لاوە خاوەن بەهرەکان، بە دەستگرتنی نوێقەڵەمان و هۆگرانی شێعر و نووسین، پشکی زێڕینی خۆی خستە سەر خەرمانەی ئەدەبیات و هونەری شۆرشگێڕانە. پەیمان، ساڵانێکیش، دەنگی سەرنجڕاکێش و مایە و توانایی بیژەریی خۆی خستە خزمەت دەنگە بە گوڕەکەی ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران. ئەو ڕوخسارە دیارەی ئەدەبیات و هونەری بەرگری، هەتا ئێستاش ، ترپەی دڵی، قەڵەمی، شێعر و پەیڤی لەگەڵ ترپەی دڵی پێشمەرگە، ژنانی ڕاپەڕیو، سوپای جامانە و بەرگی خاکی و پارێزەرانی نەوروز و زمانی کوردی و ناسنامەی نەتەوەیی لێدەدا.

چەندی بڵێی ئەم پیاوە، هونەر و بەهرە و مایەی زۆری هەیە. وەک دەڵێن شتە شت، بەڵام عەیبێکی زۆر گەورەی هەیە کە بۆ چاوپۆشی و لێخۆشبوون نابێت. جگە لە دوو یان سێ نامیلکە لە کۆمەڵە شێعرەکانی لە ژێر ناوەکانی"پاپۆر"( زستانی١٣٥٨)، "چەپکێک شێعر بۆ سەر گۆری پیاوە ئاشتی"( هاوینی١٣٦٨)، کە چاپ و بڵاو بوونەوە( کە دیارە هەر من ناوەکانیانم لە بیر ماوە)، شێعرەکانی بە چاپنەکراوی و بەبێ نازی، لە قوژبنی ئەنباری ماڵەکەی کەوتوون.

هیوادارم ئەو بەڕێزانەی مامۆستا پەیمان و ڕابردووەکەی و تواناکانی دەناسن، هەڵمەتێکی ڕەخنەگرتن و گوشارهێنان بۆ سەر ناوبراو وەڕێ بخەن بۆ ئەوەی چیتر کەمتەرخەم نەبێت و شێعرەکانی لە توێی کتێبدا بڵاو بکاتەوە. 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×