د.سەنا سەلیم، کە پزیشکی ڤێتێرنهرییه بایەخ بەچاودێریکردنو ساغلەمی پشیلەو سەگ دەدات لەشاری دهۆک، لەکلینکەکەیدا بەشێکی تەرخان کردوە وەک "هۆتێلی پشەکان"، بەمەبەستی حەوانەوەی ئەو پشیلانەی خاوەنەکانیان بۆ چەند رۆژێک گەشت دەکەن یاخود میوانیان دێو ناپەرژێن چاودێری پشیلەکانیان بکەن، بۆیە پشەکان بەشێوەیەکی کاتی دەبەن بۆ ئەم هۆتێلەو لەوێ دەمێننەوە.
د.سەنا لەلایەن رێکخراوێکی نێودەوڵەتییەوە خەڵاتی "میهرەبانی بو ئاژەڵەکان"ی وەرگرتوه.
ئا: دیدار نێروەیی
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات