ته‌رمی دانا ئیدن، به‌رهه‌مهێنه‌ری زنجیره درامای "تاران"، رۆژی یه‌كشه‌ممه، له هۆتێلێكی یۆنان دۆرزایه‌وه. دانا ئیدن، به‌رهه‌مهێنه‌ری دیاری ئیسرائیلی بۆ له‌نزیكه‌وه چاودێریكردنی به‌رهه‌مێھانی وه‌رزی چواره‌می زنجیره درامای تاران چوه‌ته یۆنان.
ئاوێنه: دانا ئیدن، به‌رهه‌مهێنه‌ری زنجیره درامای "تاران"، ته‌مه‌ن 52 ساڵان، رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ته‌رمه‌كه‌ی له هۆتێلێكی یۆنان دۆزرایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی تۆڕی "كان" له ئیسرائیل، دانا ئیدن بۆ له‌نزیكه‌وه چاودێریكردنی به‌رهه‌مهێنانی وه‌رزی چواره‌می زنجیره درامانی تران چۆته یۆنان.
له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، پۆلیسی یۆنان ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردوه بۆ زانینی هۆكاری مردنه‌كه‌ی.
له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی له‌ناكاوی ئیدن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه گوایه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سیخوڕانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیان له "كوشتن"ی ناوبراودا هه‌بێت.
به‌ڵام به‌پێی پێگه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری درامای تاران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، تاوه‌كو ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌رگی ئیدن، مه‌رگێكی تاوانكاری بێت.
درامانی تارنا له تۆڕی "ئه‌پڵ تی ڤی" په‌خشده‌كرێت تاوه‌كو ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی بردۆته‌وه له‌وانه‌ی خه‌ڵاتی ئیمی.
زنجیره دراماكه باس له دزه‌كردنی ئه‌فسه‌رێكی موسادی ئیسرائیلی بۆ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی ئێران له تاران و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌واڵگرییانه‌ی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل ده‌كات.
وه‌رزی پێنجه‌می زنجیره دراماكه كه پێشتر له ئیسرائیل په‌خش كرا، له ئێستا له‌رێگه‌ی ئه‌پڵ تی ڤییه‌وه په‌خش ده‌كرێت.
زۆبه‌ی دیمه‌ن و به‌شه‌كانی ئه‌م درامایه له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان وێنه‌گیراون.