بڕیاره له رۆژانی 19 تا 21ی 3ی 2026 حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخان له شاری کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیا بهڕێوهبچێت كه تهرخانكراوه بۆ بۆ یادكردنهوهی ژهنهراڵ شهریف پاشای خهندان.
ئاوێنه: بهپێی راگهیهندراوێكی لیژنهی باڵای ئامادهكاری حهڤدهیهمین فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی بهدرخان، تیوانویانه لە ماوەی ساڵێک کارەکان بهرنه پێش و هەمو پێداویستییەکانی یادکردنەوەی ژهنهراڵ شهریف پاشای خهندان، بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی تەواوببن .
بڕیارە فێستیڤاڵهكه لە رۆژانی 19 تا 21ی 3ی 2026 لە شاری کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیا بە هاوکاری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا و ڤاتیکان، پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کەتەنزاڕۆ و چەندین لایەنی سیاسیی و کەسایەتیی کورد و ئیتاڵیی ئەنجامبدرێت.
بهپێی وتهی لیژنهكه، چالاكییهكانی فێستیڤاڵه بریتین له چاپکردنی 13 کتێب بۆ ئهو یادە و دروستکردنی پەیکەرێکی شایستە بۆ ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و خۆئامادەکردن بۆ پێشانگای کتێب و شێوەکاری و چاپکردنی سێ ڕۆژنامە بە زمانی کوردی، فەڕەنسی و ئیتاڵی بەنێوی (ژەنەڕاڵ شەریف پاشا) و میوانداریکردنی 30 کەسایەتیی و دەستەبژێری کورد، کە لە کوردستانەوە دێنە فێستیڤاڵ، کە پێکهاتون لە ئەکادیمیست، نوسەر، ڕۆژنامەنوس، هونەرمەند، مامۆستای زانکۆ...
دهقی راگهیهندراوهكه:
ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی باڵای ئامادەکاری حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخان لە کەتەنزاڕۆ - ئیتاڵیا 2026
ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان 1865 – 1951 پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
وتەبێژی لیژنەی ئامادەکار
بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردن و ناساندنی کەسایەتیی سیاسیی و دیبلۆماسیی کورد بە دۆستانی کورد لە وڵاتە جیاجیاکانی دنیا، هەر بۆیە لێرەدا ڕایدەگەیەنیین کە بیرۆکە و پڕۆژە و دۆزەرەوەی گۆڕی ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان 1865 سلێمانی/کوردستان، 1951کەتەنزاڕۆ/ ئیتاڵیا، کە بە پێشەنگی دیپلۆماسیی کورد دادەندرێت، دکتۆر جاسم تۆفیق خۆشناوە .
هەر بۆیە پاش ڕاوێژکردن و قسەکردن دەربارەی ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ حەمید ئەبوبەکر بەدرخان، بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانی و کەلتور و فەیسەڵ حەمەد خۆشناو، بەرپرسی رێکخراوی دیاکۆ لە ئیتاڵیا، د.عومەر شێخ موس، کەسایەتیی سیاسیی، د.نەجات عەبدوڵا، نوسەر و مێژونوس، تواندرا لە ماوەی ساڵێک کارەکان بچێتە پێشەوە و هەمو پێداویستییەکانی یادکردنەوەی ئەو دیبلۆماتکارە کوردە بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی تەواوببن .
چاپکردنی 13کتێب بۆ ئهو یادە و دروستکردنی پەیکەرێکی شایستە بۆ ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و خۆ ئامادەکردن بۆ پێشانگای کتێب و شێوەکاری و چاپکردنی سێ ڕۆژنامە بە زمانی کوردی، فەڕەنسی و ئیتاڵی بە نێوی (ژەنەڕاڵ شەریف پاشا) و میوانداریکردنی 30 کەسایەتیی و دەستەبژێری کورد، کە لە کوردستانەوە دێنە فێستیڤاڵ، کە پێکهاتون لە ئەکادیمیست، نوسەر، ڕۆژنامەنوس، هونەرمەند، مامۆستای زانکۆ...
لەگەڵ ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەدا دەگوزەرێ، جێگای خۆشحاڵیی و شانازییە کە میوانەکانی هەرێمی کوردستان و هەمو ئەو کەسانەش دەخوازن بەشداری لە حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخاندا بکەن کە بڕیارە لە 19 تا 21ی 3ی 2026 لە شاری کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیا بە هاوکاری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا و ڤاتیکان، پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کەتەنزاڕۆ و چەندین لایەنی سیاسیی و کەسایەتیی کورد و ئیتاڵیی ئەنجامبدرێت.
ئاگاداری بۆ میوانان.
هەر کەسێک لە دەرەوەی ئیتالیا نیازی هاتنی هەیە بە فڕۆکە بێت پئویستە:
تیکیتی فڕۆکە بۆ فڕۆکەخانەی Lamezia Terme ببڕیت کە نزیکە ٣٥ کم لە شاری کەتەنزاڕۆ Catanzaro دورە، پاس و تەکسی هەیە.
ئەدرێسی شوێنی فیستیڤالەکە
Complesso Monumentale di San Giovanni, Corso Mazzini, 4
88100-Catanzaro /Italia
ئەدرێسی گۆڕستان و گۆڕی شەریف پاشا
Cimitero Centrale - Monumentale di Catanzaro
Via Francesco Paglia
ئەدرێسی هۆتێل بۆ میوانان
Benny Hotel
Via Gioacchino da Fiore, 2
88100 - Catanzaro
تکایە ئاگادارمان بکەنەوە تاکو ئاسانکاریتان بۆ بکەین.
لیژنەی باڵای ئامادەکاری حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخان لە ئیتاڵیا
12.03.2026