حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخان له شاری کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له دوه‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی ئۆرجیناڵی وه‌فاتنامه‌ی شه‌ریف پاشای خه‌ندان بڵاوكرایه‌وه.
ئاوێنه: حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخان له شاری کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیا، دوێنێ پێنجشه‌ممه، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
فێستیڤاڵه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ بۆ یادكردنه‌وه‌ی ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف پاشای خه‌ندان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دوه‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی ئۆرجیناڵی وه‌فاتنامه‌ی شه‌ریف پاشای خه‌ندان بڵاوكرایه‌وه.


فێستیڤاڵه‌كه بە هاوکاری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا و ڤاتیکان، پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کەتەنزاڕۆ و چەندین لایەنی سیاسیی و کەسایەتیی کورد و ئیتاڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه بریتین له چاپکردنی 13 کتێب بۆ ئه‌و یادە و دروستکردنی پەیکەرێکی شایستە بۆ ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و كردنه‌وه‌ی پێشانگای کتێب و شێوەکاری و چاپکردنی سێ ڕۆژنامە بە زمانی کوردی، فەڕەنسی و ئیتاڵی بەنێوی (ژەنەڕاڵ شەریف پاشا)، به میوانداریی 30 کەسایەتیی و دەستەبژێری کورد، کە لە کوردستانەوە چونه‌ته فێستیڤاڵ و پێکهاتون لە ئەکادیمیست، نوسەر، ڕۆژنامەنوس، هونەرمەند، مامۆستای زانکۆ...





