رۆمانی "دیوارەکان دەچرپێنن" (Whispering Walls) لەنووسینی ژنە شاعیرو نووسەری کورد (چۆمان هەردی)، دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەیدا، لەبەریتانیا پڕ فرۆشترین كتێبی دهزگای چاپ و بڵاوكردنهوهی رۆمانهكهیه.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی "کوردسات نیوز"، ناوەندی "هاوس ئۆف ئەفسانە" (House of Afsana) لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا، ڕۆمانی "دیوارەکان دەچرپێنن"ـی وەک هەڵبژاردەی یەکەمی خۆی بۆ ئەم هەفتەیە ناساند.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بەرهەمە هێشتا یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی دەزگای چاپ و پەخشی ئەفسانە (Afsana Press)، کە ئەمەش مانەوە و کاریگەریی قووڵی بەرهەمەکە لەناو خوێنەرانی ئینگلیزیدا دەسەلمێنێت.
ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لە سەروبەندی داگیرکاریی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003دا دەست پێ دەکات.
چیرۆکەکە بە دەوری ژیانی سێ خوشک و برادا دەسوڕێتەوە کە بەسەر دوو وڵاتدا دابەش بوون؛ دووانیان لە تاراوگە (لەندەن) دەژین و ئەوەی تریان لە ناوخۆی کوردستان (سلێمانی) ماوەتەوە.
ئەم سێ کەسایەتییە لەگەڵ بیستنی هەواڵی نزیکبوونەوەی جەنگێکی نوێدا، دەگەڕێنەوە بۆ ڕابردووە پڕ لە کێشمەکێشەکەیان و یادەوەرییە درزتێبووەکانیان، تاوەکوو گرێکوێرەکانی خێزانەکەیان بکەنەوە.