سمکۆ ناکام، داهێنەری ناوازەترینو جوانترین شانۆگەرییەکانی هونەری کوردی "چەخماخە، لانەوازان، بەیتی رێزانکێ، گوڵعومەر، گوڵە مێخەک، ئەشرەفی شەریف" کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە (٥ی نیسان)، سمکۆ ناکام، نوسەرو هونەرمەندی گەورەی بواری شانۆی کوردی، لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لەنەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
ناکام، کە چەند ساڵێکە بەدەست نەخۆشییەوە گیرۆدە بوو، لەهەڕەتی گەنجێتییەوە بەداهێنانی ئەو شانۆگەرییو شاکارانەی لەیادەوەری خەڵکی کوردستاندا بەزیندوویەتی ماونەتەوە، جێپەنجەیەکی بەهێزو کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر هونەری کوردی بەجێهێشتو بۆ دەیان ساڵ پێشەنگو خۆشەویستی خەڵکی کوردستان بوو.
هونەری درەوشاوەی ئاست بەرزی ناکام بەشێک بوو لەژیانمان، بەداخەوە کە ئەمڕۆ بەجێی هێشتین، بەڵام هەمیشە بەزیندووییەتی دەمێننەوە.
"ئاوێنە" لەم رۆژە خەمناکەدا، بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەم شانۆکارە گەورەیەوە سەرەخۆشی لەخێزانو هەموو هاوڕێو هونەردۆستانی کوردستان دەکات، روحی شاد.