فاروق رەفیق، رەخنەگرێکی توڕە
  2026-04-28     
فاروق رەفیق

عەبدوڵا رێشاوی

 

ئەمرۆ نەتەوەکەمان یەکێک کە قەڵەمە بە پەرۆشەکان و عەقڵە بیرکەرەوەکانی لەدەستدا.

دەتوانم بڵێم لە وەختێکدا ناسیۆنالیزمی کوردی پێویستی بە چەند عەقڵێکی رەخنەگری وەک د فاروق هەبو ئەو لەم کاتەدا رۆی.

وەک خۆی دەیوت ناسیۆنالیزمی ئێمە زۆر هەژارە بە مەرگی هەژار تر کەوت.

وەک خۆی زۆر جار دەیوتەوە تەمەن کورتەو ئیش زۆر، هەروا تەمەن رێگەی نەدا ئیشەکانی تەواو بکات.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەم دواییانە لە رێگەی پۆدکاست و یوتیوبەکەیەوە دیدو بۆجونەکانی خۆی زۆر ڕاشکاوانە-وەک عادەتی خۆی دەربڕی-

فاروق رەفیق عەقڵێکی رەخنەگربو، یەکەم ئاشناییم لەگەڵی لەرێگەی کتێبێکی قەبارە بچوک بو بەناوی (پاکس ئەمریکانا).

جا ئەم کتێبە لەوەختێکدا نوسرا هەمو عێراق بەتایبەت کوردستان ستایشی ئەمریکای دەکرد، هەرواش بو چونکە تازە بەتازە ئەمریکا عێراق و کوردستانی لەگەورەترین دێوەزمە کە رژێمی بەعس و سەدام بو رزگار کردبو، بەڵام ئەو لەناو چەپڵە رێزانی رزگارکردنی عێراقدا هات و قسەیەکی جیاوازی کرد.

پاشتر ئەو کاتەی لە دنیای ئێمەدا (رۆشنبیر) کائینێکی پیرۆزبو ، رۆژنامەنوس کارەکتەرێکی لە قەبارەی خۆی گەورەتر بو ئەویزس لەسەرەتای ٢٠٠٠ کان، فاروق هات ئەم بەرگی قەداسەتەی داماڵی و خوێنەرو گەنجی ئێمەی فێرکرد بە چاوێکی تر لەم کارەکتەرانە بڕوانن و موقەدەسێک (….) نە گۆڕنەوە بە مقدەسێکی تر بەڵکو هەموان لەناو بازنەی رەخنەدان..

دواتر دژ بە دەسەڵاتیش راوەستاو بینیمان ئیجا هات گوتارو دیدی ئۆپۆزسیۆنیشی خستە ژێرپرسیارەوە و وتی ئەم ( تڕۆهاتە ) نابێتە ئۆپۆزسیۆن.

دواتر لە یەککاتدا فاروق رەخنەی ئۆپۆزسیۆن و سیاسەتی پۆپۆلیستی دەکرد لەپاڵیشیا رەخنەی بنەرەتی و موئەسەساتی دەسەڵاتیشی دەکرد هەتا دواهەناسەش( زۆرن ئاگایان لەمە نیە).

جا ئا ئەنە فاروق رەفیق بو ، رەخنەگر، راشکاو ، دژە باو،بۆیە تۆ دەبینی فاروق زۆرترین نەیارو کەمترین دۆستی هەیە، چونکە هیچ کەس پارێزراو نەبو لە رەخنەکاریی فاروق، ئەویش بەزمانێکی زبر کە پێم وایە خۆی چێژی لێ دەبرد.

بە کورتی ئەمانە بۆ دەڵێم؟ لەبەر چەند هۆیەک:

یەکەم: بونی جیاوازی لەگەڵ کارەکتەرێکی وەک فاروق شتێکی زۆر ئاساییە چونکە ئەو لە بنەماوە عەقڵێکی رەخنە گرە بەڵام ئەوە رێگە نادا تۆ هەڵسەنگاندنی ئەخلاقیی و حوکمی سیاسیی و پۆڵێنکاری جەمسەرگەریی بۆ ئەم پیاوە بکەی هەرگیز کەس بۆ کەس ئەم مافەی نیە.

دوەم: بۆ ئەوەی لەم کارەکتەرە تێبگەیت نابێ سەیری مانشێتی رۆژنامەکان بکەیت بەڵکو دەبێ تاقەت بەیتە بەرخۆت گوێ کە پۆدکاست و یوتیوبە سەعات و دوسەعاتیەکانی بگریت.

سێهەم: مەرچ نیە شوێن گۆڕین(سلێمانی بۆ هەولێر) تەنازولی هزری و فەلسەفی بەم پیاوە کردبێ، تۆ دەبێ تاقەت بەیتە بەرخۆت و بەسەعات گوێ لە پۆدکاست و کۆرسە فەلسەفیەکانی ئەم دواییەی ئەو پیاوە بگری تا بزانی چی دەڵێ کە پێم وایە ئەو رەخنەکاریەی فاروق دەیکات لەدەسەڵات ئۆپۆزسیۆن هەر عەقڵی پێی نەشکاوە و نایزانن.

چوارەم: من کە لێرەدا دەربارەی فاروق دەنوسم مەرج نیە لە هەموشت کۆکبم لەگەڵی بەتایبەت دیدگا ( توندڕۆکانی) سەبارەت بە ( ترادسیۆنی دینداری) و قسەکانی سەبارەت بە (داگیرکاری ترادسیۆنی) لەمانەدا تەرحی فاروقم قبوڵ نیە بەڵام رێگەش بە خۆم نادەم زوڵم لە کەسێک بکەم کە لە ئاستی فەلسەفیا بیردەکاتەوەو دەدوێ..

شەشەم؛ بە گوێگرتن لەم پیاوە تێدەگەیت چەند رەخنەی ئۆپۆزسیۆنی پۆپۆلیزمی کردوە سەدقاتی ئەوە نەقدی دەسەڵات و سیاسەتی سەرکردایەتی کوردستانی کردوە لە ٢٠٠٣ بەتایبەت تا ئیستە ، بەڵام رەخنەکانی فاروق رەخنەی پۆپۆلیستی و ئینتیهازی سیاسی و فرسەتقۆستنەوە بۆ راکێشانی سۆزی رای گشتی نیە. بەڵکو رەخنەکاریەکی زانستی فەلسەفیی، ریالیستیانەیە، لە ئاستی سیاسەتی گشتیا هەر لەمەسەلەی کەرکوکەوە تا دەگاتە نەرمی نواندن و گەڕانەوە بۆ عێراق.

بەهەر حاڵ فاروق مرد بەڵام یوتیوبو پۆدکاستەکانی ماون بۆ کەسانی تاقەتیان هەبێ گوێبگرن نەک حوکم بەن. دواتر دەکرێ لەگەڵی جیاوازبن بەڵام زوڵمی لێ ناکەن.

رۆحی د فاروق شادبێ و جێی بەهەشت بێ

انا لله وانا الیه راجعون

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×