پاڵتۆ
  2026-05-11     
سمکۆ ناکام

پشکۆ ناکام

 

دوای تەقەی چاخانەکە چیتر پێویست ناکا هەردوو خولە، یەکتری راونێن، چونکە ئەو کەسەی چارەنووسی رووداوەکانی ئەنووسییەوە قەڵەمەکەی بۆ یەکجارەکی لەکار کەوت‌و مەگەر (زەمەن) سمکۆ ناکامێکی تر بەرهەم بهێنێ‌و پێمان بڵێ ڕاوڕاوێنی جەخماخەو چەخماخساز بەچی ئەگات...

چیتر تەلەبەکانیش ترسیان نەبێ لەوەی "قائمقام"ێکی تر بێ‌و باخچەکەیان لێ داگیر بکاو "گوڵە مێخەک" یەک جار نووسراو نووسەرەکەشی دوا سەفەری کرد.. با چیتر "بەکر مەرگەوەڕەکان"ی شانۆی پێشڕەو خەریکی مقۆ مقۆو ڕاپۆرت نووسین نەبن ئەوکات بۆ "ئەمن"و ئێستا بۆ "پاراستن"، چونکە گێژاوی سەریان کە "سمکۆ" بوو، چیتر نابیننەوە...

زۆریان ووت‌و زۆریان کرد، گرەویان لەسەر دەیان قوماری دژ بە"سمکۆ" کرد، بەڵام دواجار "سمکۆ" ماراسۆنی دەقی شانۆیی کوردی بردەوەو ئەوانیش هەر خەریکی "گاگۆڵکێ"ن...

تەراتێن‌و فرۆشتنی هونەریان لەمەزادخانەی ویژدانا کردووە بەقاسەو ڤێلاو سمکۆش خاوەنی یەک مەتر ئەرزو یەک دیناری تەقاعودی نەبوو، "یونس" بەخۆڕایی نەیووت: وەرە لەم تەویلەیەیا بژی!!!

دیارە گەر سمکۆ لە"یوم المیلاد" بەخۆی‌و کەمانچەکەیەوە بەشان‌و باڵی سەرۆکایەتی هەڵی بایە، ئەوا ئەمڕۆ سەندیکای بەناو "هونەرمەندان" هاوخەمییەکیان دەرئەبڕی، بەڵام خۆشبەختانە ئەوەیان نەکردووە، چونکە ئەوکات گومان ئەچووە سەر سمکۆ...!!

سی‌و یەک ساڵ لەمەوپێش "چێوار" ماڵئاوایی لە:سمکۆ" کردو بەم کۆچەیش‌و یەکگرتنەوەی هەردووکیان "بەیتی رێزانکێ" بەداڕشتن‌و داهێنانێکی تازەوە یەتە دی...

گەر سمکۆو چێوار هەر بۆ "نوکتەو قاقا" چەن ساڵێک "موستەشار" بونایە، ئێستا دوو مەکتەبیان بەناوەوە ئەبوو...

بەهای ئەستێرە لەبەرزییەکەیەتی‌و رووناکییەکەی بەهیچ تاریکی‌و عەبایەک ناشاردرێتەوە، سمکۆ لەنووسینا داهێنەرێکی بلیمەت بوو، داهێنانەکانیشی گەیانیە بەرزایی ئەستێرەو رووناکیەکەی کون‌و درزو ژوورە تاریکەکانی خستەڕوو، کەس ناتوانێ "پاڵتۆ"ی داهێنانەکانی بدزێ...

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×