عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند، ئیسلام زێباری، هاوڕێیان و سه‌ركرده له ره‌وته‌كه‌یان، له بازگه‌ی دێڵگه‌ی پارتی ده‌ستگیركراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی هه‌بێت.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك، رایگه‌یاند "دوێنێ شەو لە كاتی گەڕانەوەی لە سلێمانی لە بازگەی دێگەڵەی پارتی، هاوڕێمان ئیسلام زێباری نوسەرو سەرکردەی ڕەوتی هەڵوێست لە سنوری بادینان، دەستگیرکراوە."
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئیسلام زێباری، کەسێکی بەهەڵوێست و خاوەن ویژدانەو هیچ تاوانێکی نییە، پێویستە ئازادبکرێت."