عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر جدی و هەنگاوی باشی ناوە، بەڵام هەندێک لایەن دەیانەوێت بە پیلانگێڕی پڕۆسەکە تێک بدەن.
ئاوێنە: عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، لەرێگەی وەفدی ئیمراڵییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "هەڵوێستی سەرکردەکانی تورکیا بەرز دەنرخێنین، ئەردۆغان و باخچەلی ئیرادەیەکی بەهێزیان نیشان داوە".
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر بانگەوازی ئەو خەباتی چەکداری کۆتایی پێهاتووە و پارتە سیاسییەکانیش پشتیوانییەکی مێژووییان لەو بانگەوازییە کردووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئۆجەلان ئاماژەی بە بەردەوامی هەنگاوە یاساییەکان کرد و رایگەیاند "ئەو کۆمیسیۆنەی لەسەر بنەمای ئەم یاسایە دامەزرا دوێنێ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا. هەروەها ئەو بڵاوکراوانە ئاڕاستەی پرۆسەکەن بە جووڵەی تێکدەرانەی دژبەرانی پڕۆسەکە دەبەن".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو وتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە بە ناوی ئەوەوە راست نین.
"من هەوڵەکانم بۆ بونیادنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یاسای برایەتی زیاتر بەرەو پێشەوە دەبەم و داوا لە هەموو لایەک دەکەم بە رۆحی برایەتی، هۆشیاری و هەستیارییەوە نزیک ببنەوە و هەوڵ بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە بدەن".