عەبدی پێشوازی لە لادانی سوریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەکات
  2026-08-25     

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری لادانی سوریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکار لە تیرۆر دەکات و دەڵێت ئەم هەنگاوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان "گرنگە".

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە راگەیەنەراوێکدا دەڵێت "پێشوازی لە بڕیاری لادانی سوریا لە لیستی ئەو وڵاتانە دەکەین کە پاڵپشتی لە تیرۆر دەکەن".

ئەو فەرماندەیە وتیشی "ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە لەپێناو راستکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها رێگە لەبەردەم قۆناخێکی نوێی سەقامگیری، گەشەپێدان و کارکردن بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان دەکات".

بەوتەی عەبدی، ئەو بڕیارە دەستکەوتێکە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەیان لە ئاسایش، ئاشتی و گەشەسەندندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026، وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا، بڕیاریان دا بە لادانی ناوی سوریا وەک "دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆر" و دەرهێنانی "دەستەی تەحریری شام - HTS" لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە جیهانییەکان و لیستی سزاکان.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×