پاش ئەوەی دەنگۆی داخستنی کەناڵی (کوردسات نیوز) بڵاوکرایەوە، سەرچاوەیەک لەو دەزگایە ئەو دەنگۆی بۆ ئاوێنە پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، کە هەردوو کەناڵی کوردسات دەبن بە یەک و دوو فریکوێنسی نامێنێت.
ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە کەناڵی کوردستان نیوز کە پیی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ئاوێنەی وت "کەناڵی کوردسات نیوز نامێنێت و لەگەڵ کەناڵەکەی دیکە دەکرێن بە یەک، بەڵام سۆشیاڵ میدیاکانی وەکو خۆی دەمێنێتەوە و دوو فریکوێنسیمان نامێنێت. کەناڵەکە بەردەوامی بە نەشرەی هەواڵ دەدات و لەهەموو شوێنێکیش پەیامنێرمان بەردەوام دەبێت".
دەبارەی ئەوەی تاچەند راستە ژمارەیەکی زۆر کارمەند دەرکراوە، ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد "هیچ کارمەندێکی دەرناکرێت، بەڵام هەندێک ئەندامی هەیە ٢٦ ساڵە لەوێن و توانای کارکردنیان نییە و دەیانەوێت پشوو بدەن، کەناڵەکەش وەکو رێزێک بۆیان خانەنشینیان دەکەن، مووچەیان پێدەدەن و ئەوە کارێکی نوێیە لە میدیادا بکرێت".
"نەهێشتنی کەناڵی کوردسات نیوز بۆ باشکردنی کوردساتە نەوەکو لەناوبردنی. داخستنی کەناڵەکە هیچ زیانێک ناگەیەنێت بە کارمەندەکانی، بەڵکو بگرە هەلی کاریش رادەگەیەنێت لەم ماوەدا". سەرچاوەکەی ئاوێنە وای وت